ئابووری
هه‌ر گه‌نمێك له جوتیاران بمێنێته‌وه وه‌رده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نمه‌ى له جوتیاران ده‌مێنێته‌وه له رێگه‌ى دوو كۆمپانیاى ناوخۆییه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا وه‌رگرتنى 400 هه‌زار ته‌ن له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رگاى سایلۆكان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه".
وتیشى "ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى ده‌مێنێته‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا كردووه، له هه‌ولێر و سلێمانى و به نرخى پاڵشتیكراو له جوتیارانى وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گه‌نمێكى زۆرى جوتیاران ده‌مێنێته‌وه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌رى بكه‌ین و جوتیاران زیان نه‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



