ئابووری
یه‌ده‌گى عیراق له ئاڵتوون 164 ته‌ن و 100 ملیار دۆلاره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، ئابوورى عیراق به‌هێزه و ئێستا خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى زۆرى ئاڵتوون و دراوى بیانین.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "ئێستا ئابوورى عیراق له به‌هێزیدایه و خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى به‌هێزین له ئاڵتوون و دراوى بیانى".
وتیشى "یه‌ده‌گى ئاڵتوون عیراق زیاتر له 164 ته‌نه، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى دراوى بیانى عیراق سه‌رو 100 ملیار دۆلاره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و دوو یه‌ده‌گه‌ى عیراق، ئابوورى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر راگیركراوه و به‌هێزیشه بۆ ئابوورى، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر وڵات دروستنابێت له رووى ئابووریه‌وه".
ع
بیروڕا



