ئابووری

پاره‌ى بژمێره‌كانى سه‌رژمێریی خه‌رجده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى بژمێره‌كانى سه‌رژمێریی خه‌رجده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، پاره‌ى بژمێره‌كانى سه‌رژمێریی مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو خه‌رجده‌كرێت.

بەپێی راگەیه‌ندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی حكومه‌تى هەرێمی كوردستان "ئەمڕۆ یەكشەممه‌، رێكارە كارگێڕی و داراییەكان تەواو كراون و لە ئه‌مڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاماری پارێزگاكان هەڵدەستن بە رێكخستنی كارەكانیان بۆ دابەشكردنی ئەو شایستە داراییانە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا".

هه‌روه‌ها "تا ئێستا زیاتر لە 13 ملیار دینار ماوە بنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان، تایبەت بەو خەرجییانەی فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە دەستە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، سەرباری ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی پێ دەرچووە، بەڵام دامودەزگەكانی حكومەتی عیراق كەمتەرخەمی دەكەن لە جێبەجێیكردنی، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ وەرگرتنی تەواوی مافە داراییەكان كە نەدراون، تاك مافی فەرمانبەرانی ئامار لە هەرێم نەفەوتێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال