ئابووری
شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوێنێ وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم ئاشکرایکرد شایسته‌ی دارایی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و بژمێره‌كان، بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشووان دابینکراوەو بەرێوەبەری ئاماری سلێمانیش جەخت لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەکاتەوە.
شوان جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاماری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "له ماوه‌ی رابردوو دوای هه‌وڵێكی زۆر و به‌دواداچونی به‌رده‌وام سەرئەنجام توانرا کۆتا بەشی شایستەی دارایی مانگی 12ی ساڵی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، یاریده‌ده‌ره‌كان و بژمێره‌كان لە بەغداوە دابینبکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ته‌واو كراون و ەلە چەند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی كاره‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی شایسته دارایی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، یاریده‌ده‌ره‌كان و بژمێره‌كان کە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووانیان بۆ ساڵی 2024، ئەنجامداوە".
ب ح

بیروڕا