ئابووری

ئەپیکور: ئامادەین هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەپیکور: ئامادەین هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد پێشوازیی لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند "ئامادەن هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە، بە مەرجی بوونی رێککەوتنێک کە دڵنیایی بدات لە پێدانی پارەی هەناردە، رێز لە گرێبەستە یاساییە کارپێکراوەکانیان بگیرێت و چارەسەرێک بۆ شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانیان بدۆزرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەموو پارەدانێک بە شێوەیەکی خێرا و شەفاف بێت، جێی رەزامەندی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، دواتر بە کاش بێت یان لە رێگەی رادەستکردنی پشکی نەوتییەوە بێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت رێز لە گرێبەستەکانی هاوبەشی لە بەرهەمهێنانی ئەندامەکانی بگیرێت و ئەندامەکانیشی هەرگیز بەشدارییان لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا نەکردووە لەگەڵ هیچ لایەنێکی حکومی، کە پێچەوانەی ئەمە پێشنیاز کرابێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan