ئابووری
محەمەد شیاع سودانی: پابەندی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی عیراق لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت، لە هەوڵداین کێشەکە چارەسەر بکەین.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عیراق رایگەیاند "لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن".
وتیشی "بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاسای بودجە، گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن".
ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی کێشەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق مووچەیان وەرنەگرتووە.
ع
بیروڕا



