ئابووری

په‌رله‌مانتارێكى پارتى: كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌رده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێكى پارتى: كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌رده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت و كۆتایی به‌ كێشه‌ى مووچه‌ دێت.

سەباح سوبحی، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كێشەی مووچە نامێنێت و پرسی داهاتە نانەوتییەكان چارەسەربووە".

وتیشى "هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە ئەو فشارەی كە هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان نامێنێت و كێشه‌ى مووچه‌ش نامێنێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دۆسیەی نەوت گرنگترین دۆسیەیە كە یەكلابكرێتەوە تەنها چەند خاڵێكی لاوەكی هەن چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال