ئابووری
بۆچى نرخى مریشك هه‌رزانبووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو دابه‌زى، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه خه‌ڵك پاره‌ى پێ نییه و به‌رهه‌میش زۆر بووه‌ته‌وه.
به‌رهه‌م قادر، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك بۆ 3450 دینار دابه‌زیووه، هه‌فته‌ى رابردوو بۆ 3700 دینار به‌رزبووه‌وه".
وتیشى "هه‌رزانبوونى نرخى مریشك بۆ زۆربوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر زۆریش خواست له‌سه‌ر مریشك نه‌بێت نرخیش داده‌به‌زێت، به‌تایبه‌تى له ئێستادا كه خه‌ڵك نزیكه‌ى سێ مانگه مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه و پاره‌ى پێنییه".
ع
بیروڕا



