ئابووری
كورتهێنانى بودجهى 2025 دهگاته 60 تریلیۆن دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق بڕی کورتهێنان بۆ بودجەی ساڵی 2025 ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ناجێگیری نەوت و داهات رێگرە لە ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان.
حەیدەر ئەل شێخ، شارەزای بواری ئابووری بە میدیای عیراقی راگەیاندووە "تەیف سامی وەزیری دارایی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئاگاداریکردونەتەوە کە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنەیەکی حکومی پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025".
وتیشى "ئەم لیژنەیە سەرقاڵی جیاکردنەوە و هەژمارکردنی داهاتی نەوت و نانەوتییە، کە لەئێستادا بە زیاتر لە 140 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، هاوکات کورتهێنانەکە لەسەر بنەمای خەرجییە پلان بۆ داڕێژراوەکان دەبێت، و پێشبینی دەکرێت کورتهێنانەکە بگاتە 60 ترلیۆن دینار ئەگەر کۆی بودجە بگاتە 200 ترلیۆن دیناره".
ئهوهشى خستهڕوو "کورتهێنانی پێشبینیکراو 60 ترلیۆن دینار دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار لەسەر بازاڕی عیراق".
ع
بیروڕا



