تەندروستی
چارهسهرێكى نوێ بۆ قهڵهوی دۆزراوهتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
زانایانی پزشکی ئێرانی دەرمانێکی نوێیان لە ناوخۆی ئێران بۆ کەمکردنەوەی کێش و دابەزاندن و کۆنتڕۆڵی شەکەرەی خوێن لە دیابێتی جۆری 2، داهێنا.
میدیاکانی ئێران لە زای دکتۆر سەیدمۆئەید عەلەوییان، پسپۆڕی هەرس و جگهر بڵاویانکردەوە"سپارتینا ئەمپوولێکی دەڵاندنی ئێرانییە کە بە کارایی بەرز لە کەمکردنەوەی ئیشتیها، کۆنتڕۆڵی شەکرەی خوێن و کەمکردنەوەی کێش دهكات".
باسى لهوهشكردووه "ئهو دهرمانه توانای رکابەری لەگەڵ نمونە دەرەوەییەکان هەیە و دەتوانێ بەهرەی باشی بۆ نەخۆشانی قەڵەوی یان دیابێتی جۆری 2 هەبێت".
وتیشی "سپارتینا بە سودوەرگرتن لە ماددەی چالاکی تیرزپاتاید وەک جێگرەوەی چەند هۆرمۆنی سروشتیی لەش، هاوکات لە سەر دوو بواری گرنگی لەش واتە وەرگرەکانی GIP و GLP-1 کاریگەری دادەنێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیشتیها و تێربوونی خێرا و کەمکردنەوەی پەیتایی کێشی لەش و دابەزینی شەکرەی خوێن".
ع
بیروڕا



