عیراقی

یاساى حه‌شدى شه‌عبى بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاساى حه‌شدى شه‌عبى بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌گیرێت


مه‌ودا میدیا-

سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى عیراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یاساى حه‌شدى شه‌عبى له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى تێنه‌په‌ڕێندرێت.

عودەی خدران، سەركردە لە چوارچێوەی هه‌ماهەنگی عیراق رایگه‌یاند "هەرچوار سەرۆكایەتییه‌كه‌ى عیراق رێككەوتنیان كردووە بە دواخستنی دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی و كشاندنەوەی لە پەرلەمان".

وتیشى "لە دوایین كۆبوونەوەی هەرچوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق، رێككەوتن لەسەر دواخستنی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی و كشاندنەوەی لە پەرلەمان كراوە، ئەوەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ناوخۆیی و رێگرتن لەوەی عیراق ببێتە بەشێك لە هەر پەرەسەندنێكی ناوچەكە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دواخستنی یاساكەش واتە گواستنەوەیەتی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و حكومەتی نوێ، ئەوان لە دەركردنی یاساكە بەرپرسیار دەبن، بەڵام دواخستنی یاساكە مانای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی نییە".

ع
Qaiwan
Qaiwan