عیراقی

پێدانەوەی کارتی دەنگدان دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانەوەی کارتی دەنگدان دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی پێدانەوەی کارتی دەنگدانی ئاشکراکرد.

لە راگەیەندراوێکی ئەو کۆمسیۆنە هاتووە "هەفتەی داهاتوو دەستدەکەین بە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بەو هاوڵاتییانەی کە مامەڵەیان بۆ دەرهێنانی کارتی دەنگدان کردووە".

باس لەوەشکراوە "پرۆسەکە لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامدەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لەماوەی ئەو مانگەدا سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".

بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan