عیراقی
كامێرا بۆ ناسینەوەی روخساری دەنگدەر بۆ ئامێرەكانی دەنگدان دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەو ئامێرانەی دەنگدان كە پێشتر بۆ نوێكردنەوە نێردراونەتە كۆریای باشوور، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەنەوە عیراق و دواتریش دابەشدەكرێن بەسەر پارێزگاكان و لە بنكەكانی دەنگدان جێگیر دەكرێن.
مەروان محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند"بەمزووانە ئامێرەكانی دەنگدان دەگەڕێندرێنەوە و تیروپشكیش بۆ كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان دەكرێت بۆئەوەی سەرجەم كارمەندەكان دیاری بكرێن و راهێنانی تایبەتیان پێبكرێت".
وتیشی"بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئەوان دراوە بڕیار وایە رۆژی 14ی ئەم مانگە سەرجەم ئامێرەكان بگەنە بەندەری فاو و رۆژی دواتریش بگەنە بەندەری بەسرە و دوای تەواوبوونی ڕێپێدانە ئەمنییەكانیش لەوێوە دابەش بكرێنەوە بەسەر پارێزگاكاندا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"سەرجەم ئامێرەكان نوێكراونەتەوە و هەموو ئەو كێشانەی كە پێشتر هەیانبووە، بە تایبەتیش كێشەی پەنجەمۆر چارەسەر كراون و ئێستاش لەگەڵ پەنجەمۆر كامێراشیان بۆ ناسینەی روخسار بۆ دانراوە".
ئ پ
بیروڕا



