عیراقی

خوێندكارە كەركوكییەكان دەتوانن دەوامەكانیان بگوازنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندكارە كەركوكییەكان دەتوانن دەوامەكانیان بگوازنەوە


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، ئەو خوێندكارە كەركوكییانەی كە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیراون دەتوانن دەوامەكانیان بگوازنەوە بۆ زانكۆی كەركوك. 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی نوسراوێكیان ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا كردووە و تێیدا داوایان كردبوو رێگە بە خوێندكارانی دانیشتووی شاری كەركوك بدرێت، ئەوانەی لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیراون بتوانن دەوامەكەیان بۆ شارەكەی خۆیان بگوزانەوە، رەزامەندی لەبارەی نوسراوەكەوە دراوە". 

وتیشی"جگە لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و كۆتایی، خوێندكارانی قۆناغەكانی دووەم و سێیەم دەتوانن ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەوامی زانكۆكانیان لە هەرێمەوە بگوازنەوە بۆ كەركوك".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی دانیشتووی شاری كەركوك و دەورووبەری لە زانكۆكانی هەرێم دەخوێنن و بەشێكیشیان داوایان دەكرد دەوامەكانیان بگوازنەوە بۆ شارەكەی خۆیان، بەڵام لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رێگەیانپێنەدەدرا. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan