عیراقی

باڵیۆزە نوێکەی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی داوه‌ته‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


 باڵیۆزە نوێکەی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی داوه‌ته‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌ نوێه‌كه‌ى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌رپرسانى حزبى عیراق و پێى وتون خۆتان به‌دوربگرن له‌ هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌تان.

رۆژنامەی (المدی) ئاشكرایكردووه‌ "پەیامێکی هۆشداریی ئەمه‌ریکا گەیشتووەتە عیراق و داوای لێکراوە خۆی بەدوور بگرێت لە هێرشی ئیسرائیل، کە نوسینگەکانی حەماس و گروپی حوسییەکان لە بەغداد دەکاتە ئامانج، لەگەڵ گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان".

بەگوێرەی رۆژنامەكە "ئەو هۆشدارییەی ئەمه‌ریکا، لە میانی کۆبونەوەیەکی هەفتەی رابردوى نێوان جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدادو نوری مالیکی، سه‌رۆكى حزبى ده‌عووه‌ و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عیراقدا هاتووە".

هه‌روه‌ها "ئەو پەیامە مەترسیدارە گەیشتووەتە سەرکردە سیاسیەكان، کە هۆشداریی دەدات لە هێرشێکی نزیکی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق و لەڕێگەی هەڵسوڕێنەرە نوێیکەی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریكاوە گەیەندراوە، كە داوای لە لایەنی عیراقی کردوە حەماس و گروپی ئەنساروڵای حوسی یەمەن دادڵدە نەدات".

رۆژنامەکە لە زاری "محەمەد نەعناع" توێژەر و ئەکادیمیست ئەم زانیارییانەی پشتڕاستکردۆتەوەو وتویەتی "زانیارییەکان دزەپێكراوەكان لە دیدارەکەی ئەم دواییەی نوری مالیکی لەگەڵ جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغداد".

ع
Qaiwan
Qaiwan