عیراقی
سەدر داوای گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە، داوا لە سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران دەکات دەستبە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ تورکیا بۆ زیادکردنی بەردانەوەی پشکی ئاو بۆ عیراق.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە رایگەیاند "ئاشکرایە قەیرانی کەمئاوی جیهانی گەیشتووەتە عیراق و زەنگی مەترسی لێدراوە بەتایبەت لەگەڵ سەرەتای کەمبوونەوەی یەدەگی ئاو، جگە لە کەمی بڕی باران بارین و کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان مەترسیەکان لەبەرچاوبگرن و رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا تاوەکو پشکی ئاو بۆ عیراق زیاد بکات".
ب ح

بیروڕا