عیراقی
ئەنجومەنی دادوەریی وەڵامی پەرلەمانتارێکی کورد دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەنجومەنی دادوەریی عیراق فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ تاوانبار و تۆمەتبارە هەڵهاتووەکانی تاوانی ئەنفال دەرکردووەو دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگیرێت.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە راگەیاند "دەستەی لێکۆلینەوەی دادوەریی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە، لەرێگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقەوە بەردەوامە لە رێوشوێنە دادوەرییەکان بەرانبەر بە تاوانباران و تۆمەتبارانی هەڵهاتوو لە کەیسی تاوانی ئەنفال".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوانباران و تۆمەتبارانی هەڵهاتووی بەشدار لە تاوانی ئەنفال یاداشتی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووەو داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان کراوە کە جێبەجێ بکەن و لەبەردەم دادگا ئامادەبن بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان لەگەڵیاندا و سێ دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە واژۆیانکردووە، کە دادگاکەیان فەرمانی دەرکردووە بۆ دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی گواستراوەو نەگواستراوەی تاوانبار و تۆمەتبارانی هەڵهاتوو لە کەیسی تاوانی ئەنفال و هەوڵەکان و رێوشوێنەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنیان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەریەک لە تاوانباران ( سەدام حسێن مەجید ئەلتکریتی، عەلی حەسەن مەجید ئەلمەجید، سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلجبوری، حسێن رەشید مەحەمەد ئەلتکریتی،فەرحان متڵەگ ساڵەح ئەلجبوری، تاهیر تۆفیق حاج یوسف ئەلعانی، سابر عەبدولعەزیز حسێن ئەلدوری) لە دادگای دووی تاوانەکانی سەربە دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لەسەر داوای یاسایی (1/ج2/ 6200) سزا دراون لەنێوان هەڵواسین هەتا مردن و بەندکردنی هەتاهەتایی و ماڤیش دراوە بە سکاڵاکاران لەدادگا مەدەنییەکان داوای قەرەبوو بکەن".
باسی لەوەشکرد "پاڵپشت بە مادەی (61) بڕگەی (2)ی دەستووری عیراق، وەک بەجێگەیاندنی ئەرکی چاودێری و بەدواداچوون، ماوەی چەند مانگێکە، وەکو نوێنەری گەرمیان، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ هەڵدانەوەی کەیسی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال لەدادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، کە لەساڵی (2007) بەدواوە ئەم کەیسە کە تاوانی قڕکردنی نەژادی و کۆمەڵکۆژکردنی نەتەوەی کوردە بەتەواونەکراوەیی جێهێڵدراوەو تائێستا زیاتر لە (400) تاوانبار و تۆمەتباری هەڵهاتووی بەشداربوو لە تاوانی ئەنفال نەچوونەتە بەردەم دادگا".

ب ح
بیروڕا