عیراقی

ئەم هەفتەیە رێكەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم واژۆ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە رێكەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم واژۆ دەكرێت

مەودا میدیا-
هەریەك لە حكومەتەكانی عیراق و هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت گەیشتوونەتە رێكەوتنێك بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بڕیاریشە ئەم هەفتەیە لەبەغدا رێكەوتنێكی نوێ رابگەیەنن.

رێكەوتنەكە لە كاتێكدایە كە بەپێی بەدواداچوونی لیژنەیەكی وەزارەتی نەوتی عیراق، بەرهەمی رۆژانەی ئێستای نەوتی هەرێم زیاترە لە ۲۳۲ هەزار بەرمیل. 

 بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا كەوتووە، لە قۆناغی یەكەمدا رۆژانە ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێت و لەگەڵ بڕێك لە نەوتی كەركوك هەناردە دەكرێت، بەڵام دەكرێت دواتر ئەم بڕە زیاتر بكرێت. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە فەرمانبەرانی هەرێم ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی ئەو رێكەوتنە دەكەن، چونكە تا ئێستا مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە لە كاتێكدا بەغدا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 . 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan