عیراقی

سزادانى كاندیده‌كان ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزادانى كاندیده‌كان ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌و كاندیدانه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته‌یان ده‌ستپێكردووه‌ له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژادنه‌كانى عیراق غه‌رامه‌كراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عبراق بڵاویكرده‌وه‌ "بڕی دوو ملیۆن دینار سزای غه‌رامه‌ بۆ ژمارەیەك كاندید كراوه‌، بەهۆی ئەوەی بەر لە دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن وێنە و پۆستەری خۆیان بڵاوكردوەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوه‌ "لیژنەکان چاودێری بانگەشەی پێشوەختەی کاندیدەکان و پێشێلکارییەکانی پەیوەست بە شێواندنی بانگەشە دەکەن و هێزە ئەمنییەکان لەو هەڵمەتەدا هاوکاریان دەبن، هەرجۆرە سەرپێچییەک لەلایەن کاندیدەکانەوە ئەنجامبدرێت و ئەوا لە دوورخستنەوە تا بەندکردن سزادەدرێن".

بڕیارە رۆژی 11ى تشرینى دووه‌مى ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتاكانی مانگی ئایندەوە هەڵمەتی بانگەشە دەستپێبكات.

ع
Qaiwan
Qaiwan