کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی زیاتر لە مانگێکە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی راگرتووە و بڕیارە ئەنجومەنەکە لەدوای ئەو ماوە زۆرە دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و ئەمڕۆش یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.

رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاتژمێر 1:00 پاشینوەڕۆ لە شاری سلێمانی کۆبێتەوە".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وتی "کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی دیکەی یەکێتی بۆردەکان ئەوەی کە لە مەکتەبەکانە، چونکە هەر مەکتەبە و لەچەند بۆردێک پێکهاتووە بەرپرسی ئەو بۆردانە دەبێت ئەندامێکی ئەنجومەنەی سەرکردایەتی بێت و لەناو ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت، بۆیە ئەمڕۆ بەرپرسی بۆردەکان هەڵدەبژێرین".

لە دوای تەواوبوونی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كە لە 21ی كانونی یەكەمی 2019 لە شاری سلێمانی بەسترا، ئەنجومەنی سەركردایەتی چەندین كۆبوونەوەی یەكلەدوایەكی كردووە و چەندین پۆستی ناوخۆیی یەكلاكردوەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان