کوردستانی

پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە یەكەم باران ببارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە یەكەم باران ببارێت


مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی ٤٨ كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و كەشناسێكیش دەڵێت"ئەم هەفتەیە یەكەم باران دەبارێت".

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند"بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی پێنج شەممە ٢بۆ٤ پلە نزمتر دەبنەوە". 

لەلایەكی تریشەوە محەمەد ئەلدوری، شارەزای كەشناسی عیراقی رایگەیاند" پێشبینی دەكرێت سەرەتای رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەكەم بارانی ئەمساڵ لە ناوچەكانی باكووری نەینەوا و دهۆك و هەولێر ببارێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن".

وتیشی"پلەكانی گەرما لە شارە گەورەكانی باكوری عیراق و هەرێمی كوردستان لەوانەش موسڵ و هەولێر و كەركوك بۆ ناوەڕاستی بیستەكان دادەبەزێت و لە بەرزاییەكانی سلێمانی و دهۆك و شنگال نزمتر و فێنكتر دەبن، تەنانەت لە كاتەكانی نیوەڕۆشدا".  

بەپێی پێشبینییەكانیش بەرزترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت: 

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆك : ٣٠ پلەی سیلیزی
كەركوك : ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاكرێ : ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan