کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووی بەردەم نەخۆشخانەی شار راگەیەنراوێکی بڵاو کردوەوەو دەڵێت"سێ تۆمەتبار دەستگیر کراون".
دەقی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دەستگیرکران.
شەوی رابردوو پاش کاتژمێر ١٢ ی نیوەی شەو سێ كەس بەمەبەستی سەردانیکردن دەچنە نەخۆشخانەی شار،
بەهۆكاری ئەوەی سەردانیكردن بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان لەو کاتەدا رێگە پێدراو نییە ، کارمەندی پاسەوانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە رێکاری گونجاو دەگرێتە بەرو رێگرییان لێدەكات، لەگەڵ ئەوەدا کە دەستگیرکراوان یەکێکیان دوور لە راستی خۆی بە پزیشکی نەخۆشخانە دەناسێنێت و یەکێکیشیان لەژێر کاریگەری مەی نۆشیدایە، گرژی و ئاڵۆزی دەخوڵقێنن و هێرش دەكەنە سەر کارمەندەکەمان و یەكێكیان چەكی كارمەندەکە دەڕفێنێت و تەقە دەكات و هەڵدێت.
دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دووان لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکران و لەماوەیەكی زۆر كەمیشدا تۆمەتباری سێیەم لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەكی كوردستان دەستگیركرا .
لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران :
س ، س لەدایكبووی 1969
ب ، س ، س لە دایكبووی 2006
ب، س، س لەدایكبووی 2004
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٥) لەیاسای سزاکانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
بیروڕا



