گێتی
لە پرۆژە یاسایەكی ئەمەریكادا ناوی هەسەدە جێگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی 2026 لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكاوە پەسەند كرا و بەشێكی ئەو بڕە پارەیەش كە دەنگی لەسەر دراوە بۆ هاوكاری هەسەدە دانراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند"لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكادا، پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی ئەمەریكا بۆ ساڵی دارایی 2026 خراوەتە دەنگدانەوە كە بڕەكەی 925 ملیار دۆلارە و بە كۆی 77 دەنگ پەسەند كراوە".
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"لەچوارچێوەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكەدا بڕی 130 ملیۆن دۆلار لە بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) تەرخان كراوە".
باسی لەوەشكردووە"لە دەنگدانەكەدا، 77 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرژەوەندی پڕۆژەیاساكە دەنگیان داوە و لەبەرامبەردا تەنها 20 ئەندامی ئەنجومەنەكە دژی بوون".
ئ پ
بیروڕا



