ئابووری
گۆشتى ماسى زیاتر هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
گۆشتى ماسى به‌رده‌وامه له هه‌رزانبوون و له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو یه‌ك كیلۆ زیاتر له دوو هه‌زار دینارى لێ بووه‌ته‌وه، ماسیفرۆشێكیش ده‌ڵێت، ماسى زۆربووه و نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبووه.
ره‌نجه عه‌تا ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌ك كیلۆ ماسى كاربى جنوب له سه‌روى دوو كیلۆ، كیلۆى به 3750 دیناره، ئه‌و نرخه پێش دوو مانگى به 6000 تا 6500 دیناربوو، كاتى قه‌ده‌غه‌ى راوه ماسى گرانتریش بوو".
وتیشى "هه‌رزانبوونى ماسى هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌یه له شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقیشه‌وه هاورده ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر به‌رهه‌مى زیاتر كردووه".
هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به 80 هه‌زار ته‌ن گۆشتى ماسى هه‌یه، به‌ڵام به‌رهه‌مى ناوخۆ نزیكه‌ى 50 هه‌زار ته‌نه‌و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ پشت به هاورده ده‌به‌سترێت.
ع
بیروڕا



