گێتی
دواى پێنج ده‌یه سوریا هه‌ڵبژاردنى به‌بێ ئه‌سه‌دییه‌كان ئه‌نجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دواى پێنج ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د و به‌شارى كوڕى، سوریا هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێوه‌برد كه تیایدا ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كاتى وڵاته‌كه‌یه.
میدیاكان بڵاویانكرده‌وه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، خه‌ڵكى سوریا دواى ده‌یان ساڵ له ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د، سوریا هه‌ڵبژاردنى به‌بێ رژێمى پێشوو به‌ڕێوه‌برد كه تیایدا به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد.
به‌پێى میدیاكان "هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی سوریا پێكدێت له 210 كورسى،خه‌ڵكی سوریا 70%ی كورسییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، %30ی كورسییه‌كان دواتر ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆی دایده‌نێت".
له لایه‌كى تره‌وه "هه‌ڵبژاردنه‌كه له رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده به‌رێوه‌ناچێت،په‌رله‌مانه‌كه مافی لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌حمه‌د شه‌رع نییه".
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ر یه‌كه له شاره‌كانى لازقیه و ته‌رتوس دوو پارێزگای شیعه‌نشین پێكه‌وه ته‌نها 12 كورسی په‌رله‌مانیان بۆ دانراوه، پارێزگای سوه‌یدای دروزه‌كان ته‌نها 3 كورسی هه‌یه.
ع
بیروڕا



