ئابووری
وه‌زاره‌تى كاره‌با خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ماڵان پێش ده‌خات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك لاى مه‌ودا میدیا باسیان له‌وه‌كردووه، كاتێك پاره‌ى كاره‌بایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پێوه‌رى كاره‌باكه‌یان خوێندنه‌وه‌ى وه‌حده‌ى پێشخراوه له‌كاتێكدا هێشتا پێوه‌ره‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووه به‌و ژماره وه‌حده‌یه كه سه‌رفكراوه.
ئه‌رده‌ڵان سه‌باح، دانیشتوى یه‌كێك له سیتییهكانى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چه‌ند رۆژى رابردوو پسوڵه‌ى كاره‌باى نیشتمانیی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێش پرۆژه‌ى رووناكى، ئه‌وه‌ى سه‌یره ئه‌وه‌یه، ئه‌و ژماره‌ى بۆ خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كه دانراوه له‌سه‌ر پسوڵه‌كه، هێشتا پێوه‌ره‌كه له راستیدا نه‌گه‌یشتووه به‌و ژماره‌یه، واته خوێندنه‌وه‌ى سهرفركردنى وه‌حده‌ى كاره‌باى بۆ پێشخراوه".
وتیشى "پسوڵه‌كه هى مانگى چوارى ئه‌مساڵه كه بۆم هاتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هى شه‌ش مانگ پێش ئێستایه‌و ئێستاش له‌مانگى تشرینى دووه‌مین، به‌ڵام پێوهرهكهم هێشتا نزیكى ئه‌و ژماره‌یه‌ش نه‌بووه‌ته‌وه كه‌له‌سه‌ر پسوڵه‌كه بۆم نوسراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ى كراوه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه بۆچى چاره‌سه‌رى ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه شتى تره، به‌و جۆره خه‌ڵك پاره‌ى زیاترى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له كاتێكدا خۆیان ده‌ڵێن پێوه‌رى زیره‌ك واته هه‌ڵه ناكات".
ع

بیروڕا



