کوردستانی
پێویستە عیراق خۆی یەکلایی بکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد عیراق دەوڵەت نییە و لەلایەن چەند هێزێکی جیاوازەوە بەڕێوەدەبرێت و ئەمەریکا و ئیسرائیل لە بەغدا نیگەرانن.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "عیراق لە رابردوودا بە ئەنفال و کیمیاباران هەوڵی لەناوبردنی کوردی دەدا بەڵام ئێستا لە رێگەی بڕینی بودجە و مووچە و برسیکردنی خەڵکەوە هەوڵی لەناوبردنی ئەزموونی کورد دەدات بۆیە رادەستکردنی نەوت بە بەغدا هەڵەیەکی گەورەیە و نەوتێک سۆمۆ بینێرێتەدەرەوە سوودی بۆ کورد نابێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیاتر لە 70 گرووپ و هێزی جیاواز لە عیراقدا هەیە و ئەمەریکا سیاسەت و یاریکردنی حکومەت و سەرکردە عیراقییەکانی پێ قبوڵ نییە بەڵام رێگە بە ئیسرائیل نادات هێرشی سەر بەغدا ئەنجام بدات، بۆیە دەبێت عیراق لەچوارچێوەی کۆنفیدراڵیدا بۆ سێ هەرێم دابەشبکرێت"
ئەوەشی خستەڕوو "دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت ئاشتی لە جیهان بەدیبهێنێت، تەنها بە خۆرادەستکردنی ئۆکرانیا بە روسیا شەڕ کۆتایی دێت، چونکە مۆسکۆ بەنیازە وڵاتانی پێشووی سۆڤێت بگەڕێنێتەوە سەر وڵاتەکەی".
باسی لەوەشکرد "تێکشکاندنی داعش لە سوریا بە قوربانیدانی کورد و شەڕڤانانی سوریای دیموکرات بەدیهات، بەڵام ئێستا سوریا رادەستی ئەحمەد شەرع کراوەو هەوڵدەدات دەسەڵاتی کورد لە باکووری ئەو وڵاتە بە هاوکاری تورکیا و ئەردۆغان کۆتایی پێبهێنێت، لە کاتێکدا ئەمەریکا دوای کوشتاری عەلەوی و دروزییەکان پشتیوانییەکانی بۆ هەسەدە دووپاتکردووەتەوە".
وتیشی "ئیسرائیل بەبێ پشتیوانی ئەمەریکا شەڕی ئێرانی پێناکرێت، چونکە ئێران لە ڕووی هێز و رووبەرەوە زۆر لە ئیسرائیل بەهێزترە و تەلئەبیب جارێکی تر ناتوانێت هێرشبکاتەوە سەر ئێران، ئەمەریکا و ئیسرائیلیش لە شەڕی دژبە ئێران زۆر بچوک بوونەوە".
ب ح

بیروڕا