کوردستانی

بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، لەچالاکییەکدا لەسنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشى سلێمانی هاتووه‌ "لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەخت و چاودێریی ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتسی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 2025/10/4 لەسنووی ئیدارەی راپەڕین توانیمان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەین و دەست بەسەر بڕی ( 5)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرین، کەماددەکان بەمەبەستی ساغکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

ع

Qaiwan
Qaiwan