عیراقی

سه‌د روفاتى شه‌ڕى عیراق و ئێران ئاڵوگۆڕ كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌د روفاتى شه‌ڕى عیراق و ئێران ئاڵوگۆڕ كران

مه‌ودا میدیا-

لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان و بەپێی رێککەوتنی ژنێڤ، ئێران و عيراق روفاتی زیاتر لە 100 قوربانیی شەڕی 8 ساڵەیان لە رێڕەوگەی شەلەمچە ئاڵوگۆڕ کرد.

میدیاكانى عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لەڕێڕەوگەی شەلەمچە لە پارێزگای بەسرەی عیراق، رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕکردنی روفاتی سەربازانی عیراقی و ئێرانی شەڕی 8 ساڵەی نێوانیان، بەڕیوەچوو".

لەو ڕیوڕەسمەدا روفاتی 70 عیراقی و 48 ئێرانی لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان و بەپێی ڕێککەوتنی 2008ی ژننێڤ ئاڵوگۆڕ کران.

له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردووش به‌هه‌مان شێوه‌ى چه‌ندان روفاتى شه‌ڕى ئێران و عیراق له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ئاڵوگۆڕ كراون، به‌پێى ئاماره‌كانیش، هه‌ردوو وڵات له‌و شه‌ڕه‌ هه‌شت ساڵیه‌دا یه‌ك ملیۆن قوربانییان داوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan