راپۆرت
كێشه‌یه‌كى گه‌وره له ئامێرى راكێشانى پاره دروستبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى مه‌ودا میدیا كردوویه‌تى، ئامێره‌كانى راكێشانى پاره كه فه‌رمانبه‌ران له رێگه‌ى هه‌ژمارى من مووچه‌ى لێ وه‌رده‌گرن له شار‌و ناوچه‌كان، پاره‌ى ورده‌ى تیا نییه و ئه‌وه‌ش وایكردووه فه‌رمانبه‌ر به‌پێى مووچه‌كه‌ى پاره‌ى پێنه‌درێت له ئه‌ى تى ئێمه‌كانه‌وه.
ماریا سه‌لاح، فه‌رمانبه‌رێكه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مووچه‌ى مانگى نزیكى پێنج هه‌زار ورده‌ى هه‌یه، به‌ڵام كه سه‌ردانى ئامێره‌كانى راكێشانى پاره‌م كردووه بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌م به‌پێى هه‌ژمارى من، ئامێره‌كه پاره‌ى ورده‌ى تیانه‌بووه، واته ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێم مووچه‌كه‌ى 604 هه‌زار دینار بێت، ئه‌ى تى ئێمه‌كه 600 هه‌زار دینارى پێده‌دات، ئه‌و چوار هه‌زاره كه ورده‌یه نایدات".
وتیشى "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كێشه‌یه، مانگه‌ش له‌نێوان 2500 بۆ 3000 هه‌زار دینار ده‌بات، ئه‌مه ته‌نها بازرگانیكردنه به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر، به دوو بۆ سێ مانگ مووچه‌یه‌ك ده‌ده‌ن، به‌و هه‌موو كێشه‌وه پاره‌شت لێ ده‌به‌نه‌وه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له چه‌ند مانگى رابردوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت له جۆرى 50 هه‌زار و 25 هه‌زارى و 10 هه‌زارى بووه، وایكردووه فه‌رمانبه‌ران ئه‌و پاره ورده‌ى له مووچه‌كه هه‌یه پێى نه‌درێت".
تا ئێستاش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌و باره‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه، یان ئه‌گه‌ر ئه‌ى تى ئێمه‌كان پاره‌ى ورده‌یان تێبكرێت، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌ت ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه.
یه‌كێك له كێشه‌كانى تر‌ى ئامێره‌كانى راكێشانى پاره له هه‌رێم، گرفتى چونه ناو كارى بانكى فه‌رمانبه‌رانه بۆ ناو ئامێره‌كه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارته‌كه‌ى بچێته ناو ئامێره‌كه نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌ى ده‌وێت بۆ گه‌ڕانه‌وه.
ع
بیروڕا



