کوردستانی
ههسهده: چهكدارانى سوریا تۆپبارانى شوێنى هاوڵاتییان دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردهوه، چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هەڵشكانی هێرش و پێشێلکارییەکانیان لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریاو، شەڕڤانان و دانیشتوانی ئاشتیخوازمان دەکەنە ئامانج، لە هەوڵێکدا بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.
لە راگەیەندراوێكدا ههسهده دهڵێت "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه، فڕۆکە خۆکوژەکانیان لە دەوروبەری دێرحافر هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی و بەهۆیەوە سێ شەڕڤانمان بە سوکی بریندار بوون، ئێوارەی ههمان رۆژ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان، دەوریەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل، بەوهۆیەوە چوار شەڕڤانمان بریندار بوون".
ههروهها "گەڕەکەکانی نیشتەجێبون لەو ناوچەیە رووبەڕووی تۆپبارانی هەڕەمەكی بوونەوە، ئەمەش مەترسی راستەوخۆ بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی دروستكردو ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێیە لەنێو دانیشتواندا".
ئهوهش خراوهتهڕوو "ئەم هێرشە دووبارەبووانە بە روونی هەوڵەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق ئاشكرادەكات بۆ دروستکردنی پشێوی و ناسەقامگیری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاو تێکدانی ئاسایش و ئەو دۆخەى هاوڵاتیانی ناوچەکە تیایدا دەژین، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام دەبێت لە ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی گەلەکەی و رووبەڕووی هەموو هەوڵەكانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێتەوە".
ع
بیروڕا



