کوردستانی
ژنێک لە شاخ كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژنێك لە شاخی قەندیل كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
لە راگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك(ٚ ر، ع، ف) لەدایک بووی ساڵی 1965 پیشەی ژنی ماڵەوەیە، دانیشتووی گوندی ئێنزێ سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر لە قەڵادزێ)گەیەندرایە نەخۆشخانەی سەنگەسەر".
ئاماژە بەوەشكراوە "بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە لەگەڵ چەند کەسێکی تر چووە بۆ بەرزایەکانی بناری قەندیل بەمەبەستی گەڕان بەدوای گژوگیایی کێوی، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە هەڵدێراوە و پاشان گیانی لەدەستداوە، پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەنگەسەر بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە".
ساڵانە لە وەرزی بەهارو لە كاتی پێگەشتنی گیا بەهارییەكان، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەو گیایانە و رۆشتن بۆ شاخ، چەندین هاوڵاتی لە شاخەكانی هەرێمی كوردستان دەكەونە خوارەوە و گیان لە دەستدەن.