ستایڵی نوێ

گۆرانییەك بۆ مەرگی برزوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆرانییەك بۆ مەرگی برزوو
مەود میدیا-

گۆرانیبێژی لاوی كورد شارۆ ئاوات، سێیەم بەرھەمی خۆی بە ناوی ئازیزی دڵ  بڵاودەكاتەوە، بۆ مەرگی جوانەمەرگ برزوو دەیڵێت.

شارۆ، سێیەم بەرھەمی خۆی بڵاوكردەوە بەرھەمی "ئازیزی دڵ" تێكست و ئاواز و میلۆدیەكەی لەلایەن گۆرانیبێژ شارۆ ئاواتەوە دانراوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، برزوو جەبار عەبدوڵا تەمەن 19 ساڵ لە رۆژی 19-4-2020 لەگەڵ دوو هاوڕێی بۆ وێنەگرتن سەردانی شارباژێڕ دەكەن، لەسەر بەردێك قاچی دەخلیسكێت و دەكەوێتە ئاوەكەوە و  دوای  هەوڵ و گەڕانێكی زۆر لەلایەن تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی و تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكەوە، رۆژی 26ی نیسانی 2020 تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە.

شارۆ، لەساڵی 1993 لە دایكبووە، دەرچووی بەشی ھونەرەجوانەكانە لە زانكۆی سلێمانی، خاوەنی دوو بەرھەمە بە ناوەكانی نابێتەوە، لەگەڵ وەرە لام، كە ھەردوو بەرھەمەكەی لەلایەن خۆیەوە سەرجەم كارە ھونەرییەكانی بۆ ئەنجام دراوە.

https://www.facebook.com/sharo.awat/videos/3700175513345954/
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان