کوردستانی
هێمن مامەند ژیانی لە مەترسیدایە و هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 17ی ئایار، دادگایی كەیسی هێمن مامەندی رۆژنامەنووس لەسەر رووداوەكەی ساڵی ڕابردوو رێستۆرانتەكەی هەولێر، ئەو رۆژنامەنوسەش دەڵێت، دادگاییەكەم لەسەر پیشەی رۆژنامەنوسی نییە و ماددەكەشی جیاوازە.
هێمن مامەند، رۆژنامەنوس بە مەودا میدیای راگەیاند "نوسراومان پێگەیشتووە كە رۆژی یەكشەممە دادگایی ئێمە بەڕێوەدەچێت لەسەر كەیسی رووداوەكەی رێستۆرانتەكەی شاری هەولێر هۆقە باز، كە ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئۆكتۆبەر روویداو دوو كەس كوژران".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەی كراوە بە مەبەست بووە، چونكە ئێشتا دەوام كۆتایی هاتووە و سبەی هەینی و دووسبەی شەممە دەوام نییە و تیمی پارێزەران ناتوانن هیچ بكەن، ئێمە گرفتمان نییە لەوەی دەچینە بەردەم دادگا، بەڵام دادگای هەولێر سەربەخۆ نییە".
وتیشی "كەیسەكەی من لەلایەن مەتین بارزانی، برای سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، پێشتر بڵاومانكردەوە كە ئەو تێوەگلاوە لەو رووداوە و دواتریش خۆی رایگەیاند كە لەو كاتە لەو ریستۆرانتە بووە و نانی خواردووە".
هەروەها وتی "ترسمان لەوە هەیە كە ئەم بابەتە شانۆگەریەك بێت و بەڵام نازانین دەچینە بەردەم دادگا یان، لەگەڵ تیمی پارێزەران لە هەوڵداین".