کوردستانی

شێوازێکی نوێی هاوردەکردنی دووگی حەیوان ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازێکی  نوێی هاوردەکردنی دووگی حەیوان ئاشکرابوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان توانیویانە لە مەرزی باشماخ لە ناو بارهەڵگرێك دەستبگرن بەسەر بڕی چوار تەن دووگی نایاسایی.

لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە دەڵێت "ئەو دووگە لە ناو بارهەڵگرێك بووە و كراوەتە ناو كارتۆنە باینجان و كاڵەك تا پێی نەزانرێت، بەڵام لەكاتی پشكنین دەركەوتووە و بڕی زیاتر  لە چوار تەن بووە".

ئاماژەی بەوەشكراوە "ئەو كەسانە ویستویانە بەشێوەی نهێنی و نایاسایی ئەو دووگە بێنە ناو هەرێمی كوردستان كە رێگە پێدراو نییە و دەستیش بەسەر بارهەڵگرەكەدا گیراوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان