کوردستانی
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكاتەوە، کە لە 17ی مانگەوە مامەڵەكان لەو بەڕێوەبەرایەتیە رایی دەكرێن و سهردانیكەران له رێگای ئۆنلاینەوە دەتوانن بلیت ببڕن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكاتەوە، کە لە 17ی مانگەوە مامەڵەكان لەو بەڕێوەبەرایەتیە رایی دەكرێن و سهردانیكەران له رێگای ئۆنلاینەوە دەتوانن بلیت ببڕن.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند "رۆژی یەكشەممەی داھاتوو 2020/5/17 راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی ( تازه كردنه‌وه و گۆڕینی موڵكیهت و تۆمار كردن بۆ یه‌كه‌م جا ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه وه هاووڵاتیان ده‌توانن رۆژانه له كاتژمێر (9) به‌یانی تاوه‌كو (2) دوای نیوەڕۆ سه‌ره‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن".
ئاماژە بەوەشكراوە "بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان به مه‌رجێك پلیتی سه‌ردانیكردن له رێگای ئۆنلاین له وێبسایتی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ربگرن له‌م لینكه: ( https://www.hawlertp.com/ahtp/) كه كات و رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پابه‌ند بوونه به مڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له كاتی هاتنتان بۆ هاتوچۆی هه‌ولێر له به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك".