کوردستانی
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد زەرەرمەندی سەرەکی رێکارەکانی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند "مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا لە ئارادایە و کۆتایی نەهاتووە، بۆ پێمان باشە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا توندتر بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی رێکارییە خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرچەندە زەرەرمەندی سەرەکی رێکارەکانی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستانە، چونکە باری دارایی هەرێممان کردە قوربانی تەندروستی گشتی".
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند "لە ئێستادا ئێمە لە قۆناغێکین ئەرکی سەرەکی لەسەر هاوڵاتییانە و دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن، هەروەها رۆڵی حکومەتیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی رێنماییەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "رێکارەکانی هاتووچۆی نێوان شارەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە و هاوڵاتییان دەبێت مۆڵەت وەربگرن، هەروەها بۆ رۆژانی جەژنیش گەشتکردن قەدەغە دەبێت و فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ناکرێنەوە بەڕووی گەشتیاراندا".