کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی کشتوکاڵ ق سەرچاوە ئاوییەکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆیی باج لەسەر ئەو بەرهەمە دادەنێت کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن یان هەر هاوردەکردنیان قەدەغە دەکرێن، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و ساغبوونەوەی بەرهەمی جوتیارانە.

ئاوارە حەمید، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی وەزارەتی کشتوکاڵ ق سەرچاوە ئاوییەکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەمساڵ باجمان کردووەتە سەر کۆمەڵێک بەرهەم کە یەکەمجاربووە باج لەسەر ئەو بەرهەمانە دانرێت، ئەم کارەش لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ نمونە لە 15ی مانگی رابردووە تاوەکو 15ی 11 بۆ هەر کیلۆیەک کولەکەی هاوردەکراو 400 دینارمان کردووەتە سەری، چونکە لەو ماوەیەدا کولەکەی کوردی پێدەگات".

ئەوەشی خستەڕوو "لیستێکمان ئامادەکردووە بۆ سەرجەم ئەو بەرهەمانەی کە هاوردە دەکرێن نرخی باجمان بۆ دیاریکردووە و داومانەتە بەڕێوبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێم، هەروەها ئەگەر بزانین باجەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ دەکات ئەوا لایدەبەین".

لیستەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان