کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی لە دەباشان دەستیپێکرد و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی لە دەباشان دەستیپێکرد، هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکە ئامادەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەو کێشانەی کە ئێستا هەیە، هەروەها تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان روویدا و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی دیکەی گرنگ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان