کوردستانی
وەزارەتی کارەبا باس لە کاتژمێرەکانی کارەبا لە جەژن و مانگی داهاتوودا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە ئێستادا رۆژی 21 کاتژمێرە، بەڵام ئەگەری هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمبێتەوە وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیس رایدەگەیەنێت رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ دانانی خشتە نوێ بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پابەندبوون بە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەپێی ئەو خشتەی کە دیاریمان کردبوو، کە رۆژی 21 کاتژمێرە ئەگەر کەمیشی کردبێت، ئەوا پێدەچێت بەهۆی کێشەیەکی هونەریەوە بوبێت".
سەبارەت بەوەی بۆ رۆژانی جەژن و مانگی داهاتوو کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان چەندە ناوبراو وتی "بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئێمە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین بۆ ئەو مەبەستە، ئەو کاتە بەپێی ئەو بەرهەمەی کە هەمانە بڕیاری کۆتایی دەدەین".