کوردستانی

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

بڕیارە وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی چەند وەزارەتێک بۆ هەفتەی داهاتوو رابگەیەنێت، ئەگەریش بەغدا پارەکە بنێرێت ئەو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و وەزارەتی پەروەردە و چەندین وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر بەغدا پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت ئەوا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی جەند وەزارەتێک دابەشکراوە و بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی پارەکەی بەغدا دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان