کوردستانی

داعش هێرشی كرد...كوژرا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی كرد...كوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداریرێكخراوی تیرۆرۆسی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی سەر بە خانەقین و بەهۆیەوە كوژراو بریندارى لێكەوتەوە.

خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیار كردوەتە سەر گوندی موباركی سەر بە خانەقین و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە".

وتیشی "دوای ئەوەی هاوڵاتیانی گوندەكە رووبەڕووی تیرۆرستەكە بونەتەوە، لە ئەنجامدا كەسێكی تر برینداربووە و دواتریش لە كاتی بەهاناوە چوونی حەشدی شەعبی بۆ خەڵكی گوندەكە بۆمبێكیان پیا تەقیوەتەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە".

رۆژی رابردووتر تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی خانەقین و بەهۆیەوە كەسێك كە پیشەی پێشمەرگە كوژراو لەگەڵ ژنەكەی.
Qaiwan
Qaiwan