کوردستانی

مەسرور بارزانی داوایەك ئاراستەی مامۆستایان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی داوایەك ئاراستەی مامۆستایان دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان پەیامێكی ئاراستەكردن و داواش دەكات بەردەوامبن لەو خەباتە و بەجێگەیاندنی ئەركە پیرۆزەكەیان.

مەسرور بارزانی، بەبۆنەی ساڵیای یەكێتی مامۆستایانەوە دەڵێت "پیرۆزبایی سەرۆك و سكرتاریەت و گشتی ئەندامانی یەكێتی مامۆستایان دەكەم".

باسی لەوەشكردووە "مامۆستایان رۆڵێكی گرنك و دیاریان لە پێگەیاندنی رۆڵەكانی كوردستان گێڕاوە، لە شۆڕشەكانی كوردستانیش بەشدارییەكی كاریان كردووە و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن بوون".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "حكومەتی هەرێم رۆڵی مامۆستایانی كوردستان بەرز دەنرخێنێت كە سەرەڕای هەموو دۆخە سەختەكانیش بەردەوامن لە بەخشش و درێژەدان بە كاروانی پەروەردەیی".

ئەو پەیامەی سەرۆكی حكومەت لە كاتێكدایە كە تائێستا مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە دابەش نەكراوەو پێشتریش بەڕێوەبەرەكانی پەروەردە هۆشداریاندا ئەگەر تا سەرەتای مانگی داهاتوو دوو مووچە وەرنەگرن تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئەنجام نادەن.

Qaiwan
Qaiwan