کوردستانی

هاوسەرۆكانی یەكێتی پەیامێكیان ئاراستەی مامۆستایان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسەرۆكانی یەكێتی پەیامێكیان ئاراستەی مامۆستایان كرد

مەودا میدیا-

بەبۆنەی ساڵیادی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە، هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبای بڵاودەكەنەوە.

دەقی پەیامەكە :
۱٥ی ئایار ڕۆژێكی پرشنگدارە لەمێژووی هاوچەرخی كوردستاندا، دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەر لە پەنجاو هەشت ساڵ ئاماژەیەكی ئەرێنییە بۆ بزوتنەوەی زانستخوازی و پێشكەوتنی كۆمەڵی كوردەواری.
ئێمە لەمڕۆژەدا رێزی بێ پایانمان بۆ تەواوی مامۆستایانی كوردستان دەردەبڕین و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ داكۆكیكردن لەسەرجەم مافەكانیان و فەراهەمكردنی سەرجەم پێداویستییەكانیان.
مامۆستایانی كوردستان بەگشتی و رێكخراوە تێكۆشەرەكەیان لەسەرجەم وێستگە مێژووییەكانی دۆخی میللەتەكەماندا رۆڵی پێشەنگیان بینیوە و هەمیشە بەزانست و پەرروەردەیەكی خەباتكارانە رۆڵەی كوردیان گۆشكردووە.
ئێمە لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان، خۆمان بەپشتیوان و خەمخۆری راستەقینەی مامۆستایان و پەروەردەكارانی كوردستان دەزانین و دەنگمان دەخەینە پاڵ سەرجەم داواكارییە رەواكانیان، پێشمان وایە دەبێت رۆڵی زیاتر بەمامۆستایان بدرێت و زیاتر خزمەت بكرێن، چونكە بنەمای هەموو پێشكەوتنێك لە وڵاتدا زانستە، زانستیش بەهۆی مامۆستایانەوە بۆ نەوەكانمان دەگوازرێتەوە.
لە ئێستاشدا وێڕای سەرجەم ئەو قەیران و كێشانەی بەرۆكیان بە وڵاتمان گرتووە، پەروەردەكاران رۆڵی پێشەنگ دەگێڕن و لەخەمی داھاتووی نەوەكانمان كەرتی پەروەردەیان بەبەهێزی هێشتۆتەوە كەئەمە جێگای ستایش و پێزانینە.
ئەگەرچی لەرابردووشدا، سەدان مامۆستای تێكۆشەر
لە رێی زانست و خەباتدا رۆحی خۆیان بەم خاكە بەخشیوە و رووبەڕووی زیندان و ئەشكەنجە و سێدارە بوونەتەوە، لە دوای راپەڕینیش بە دروشمی مامۆستایان سەری بەرزیان بۆ موچە نەوی ناكەن، داینەمۆی بەردەوامی سیستمی پەروەردە بوون لە كوردستاندا، بەڵام لە ئێستادا كە دۆخ و سەردەم گۆڕاوە ، دەبێت هەرچی زووە حكومەت بەدەم داخوازییە رەواكانی مامۆستایانەوە بێت و سەرجەم داوا شایستەكانیان جێبەجێ بكات.
پیرۆزە یادی پەنجاو هەشت ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان.
سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٥ ئایاری ٢٠٢٠
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان