کوردستانی
حاڵەتێكی سەیر لە خۆ خنكاندنی دوێنێی گەنجەكەی سلێمانی ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەی دوێنێ لە شاری سلێمانی بە تاوەرێكی كارەباوە خۆی خنكاند تائێستا نازانرێت كەسوكاری كێیەو هیچ ناونیشان و ناسنامەیەكیش پێ نییە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاند و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پۆلیسی سلێمانی و تەواوی بنكەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە لە بارەی ئەو گەنجەی دوێنێ لە شاری سلێمانی خۆی بە تاوەرێكی كارەباوە خنكاند".
ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا نازانین ئەو كەسە كێیە، كەسوكاری كێن، چ نەتەوەیەكە ئایا كوردە یان عەرەبە، تەنانەت تائێستا هیچ كەسێكیش وەك خاوەن یان كەسوكاری ئەو گەنجە پەیوەندییان پێوە نەكردوین لەسەر ئەو رووداوە و هیچ ناسنامە و ناونیشانێكی نییە".
وتیشی "تەرمەكە لە پزیشكی دادوەری سلێمانییەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبن و بنكەكانی پۆلیسیش بەمەبەستی دۆزینەی كەسوكاری بەردەوامن".
دوێنێ پێنجشەممە، گەنجێك لە گەڕەكی عەلی ناجی لە شاری سلێمانی بە تاوەرێكی كارەباوە خۆی خنكاند و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.