کوردستانی

ژنێك كارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك كارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتییەكی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستداو تەندروستی شارەكەش دەڵێت ئەو كەسە ژنێكی تەمەن 33 ساڵ بووە.

تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە "ئەو ژنە تەمەنی 33 ساڵە و دانیشتوی گەڕەكی چەرمۆ سیتی قەزای چەمچەماڵە".

باسی لەوەشكردووە "هۆكارەكەی شۆرتی كارەبا بووە و تەرمەكەشی بۆ مەبەستی توێكاری رەوانەی پزیشكی داد كراوە".
Qaiwan
Qaiwan