کوردستانی
دوو كورد رفێنران... داوای بەدەمەوە چوون دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گوندێكی سەر بە قەزای داقوق، دوو گەنجی كورد رفێنراون لە كاتی دەوام لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنین و تائێستا چارەنوسیان دیارنییە.
لە گوندی یەگنیجەی سەر بە قەزای داقوقی لە سنوری پارێزگای كەركوك، دوو گەنج لە كاتی بەجێهێنانی دەوامی ئاسایی خۆیان كە پاسەوانی كارەبابوون رفێنراون.
باوكی یەكێك لەو گەنجانە باسی لەوەكرد "شەوی رابردوو تا كاتژمێر 12ی شەو ئاگاداری كوڕەكەیان بوون و دوای ئەوەی دەنگی نەماوەو دەركەوتووە رفێنراون و هیچ چارەنوسیان دیاری نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ گومانمان لە كەس نییە، داواكارن لایەنە پەیوەندیدارەكان هەرچی زووە سۆراغی كوڕەكەیان بكەن".