جیهانی

نەتەوە یەكگرتووەكان: كوشتنی قاسم سولەیمانی دڵرەقانە و نایاسایی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوە یەكگرتووەكان: كوشتنی قاسم سولەیمانی دڵرەقانە و نایاسایی بوو
مەودا میدیا-

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رەخنەی توند لە راپۆرتێكی نێودەوڵەتی دەگرێت سەبارەت بە پرۆسەی كوشتنی قاسم سولەیمانی لە رۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 2020 كە بە "نایاسایی" ناوی بردووە.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو راپۆرتەی سەبارەت بە كوشتنی قاسم سولەیمانی بڵابووەتەوە وێنە راستەكەی شێواندووە كە سەركۆنەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بەرانبەر بەرگریكردن لە خۆی و دەشیەوێ وێنەیەكی رەونەقدار بداتە قاسم سولەیمانی كە مەترسیدارترین تیرۆریستە لەسەر ئاستی جیهان".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەو راپۆرتە بە "مەبەستدار و شێوێنراو" ناودەبات و وتوویەتی مافەكانی مرۆڤی بەبێ بەها خستووەتە بەردەم تیرۆریستان، راستبوونی ئەمەریكاشی لە بڕیاری كشانەوەی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2018 دووپاتكردەوە.

ئانییس كالامار، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدان و كوشتن لە دەرەوەی یاسا رایگەیاند كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریكاوە "پرۆسەیەكی كوشتنی دڵڕەقانە" بوو و بنەماكانی مافی مرۆڤی پێشێلكرد.

دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "گەورەترین تیرۆریستمان لەسەر ئاستی جیهان كوشت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان