کوردستانی
حکومەتی هەرێم لەبارەی پردی دەربەندی رانیەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە پردی دەربەندی رانیە کە ناوچەی رانیە و بنگرد پێکەوە دەبەستێتەوە نۆژەن بكرێتەوە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڕیاری داوە ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەكە دەست پێبکات
حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە پردی دەربەندی رانیە کە ناوچەی رانیە و بنگرد پێکەوە دەبەستێتەوە نۆژەن بكرێتەوە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڕیاری داوە ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەكە دەست پێبکات
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای کردووە "بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم، ھەفتەی داھاتوو دەستدەکرێت بە کاری چاککردن و نۆژەنکردنەوەی پردی دەربەندی رانیە".
ئاماژە بەوەشكراوە "پڕۆژەکە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و ھەرچی زوو تەواوکردنی، بە مەبەستی خزمەتکردنی بە ھاووڵاتیان و جوتیارانی سنوورەکە".