کوردستانی
ژمارەیی تووشبووانی کۆرۆنا لەم ناوچەیەی هەرێم بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ 9 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، کە 8 تووشبوویان دانیشتووی ناحیەی هەریرن.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "تیمەکانی تەندروستی سەر بەدیوانمان لە ئەنجامی وەرگرتنی 38 سامپڵ بۆ بەرکەوتووانی پێشووتری ناحیەی هەریر، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو 8 کەس لەوانە ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچوو هەلگری ڤایرۆسەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "تووشبوویەکی نوێش لە قەزای شەقڵاوە تۆمارکرا کە بەڕەگەز عەرەبە، هەروەها سەرجەم تووشبووەکانی هەریر بەرکەوتەیان هەبوو لەگەڵ ئەو کەسانەی لە چەند رۆژی رابردوو تووشی کۆرۆنابوون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا لە سنووری قەزای شەقڵاوە ژمارەی تووشبووان گەشتووەتە 56 حالەت زۆربەی تووشبووەکانیش دانیشتووی هەریرن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنمایەکانی تەندروستی بن".